سوپای ئیسرائیل : ڕێگە نادەین کۆماری ئیسلامی چەک بۆ حیزبۆڵڵا بنێرێت
پەیامی کورد ... سوپای ئیسرائیل : ڕێگە نادەین کۆماری ئیسلامی چەک بۆ حیزبۆڵڵا بنێرێت
سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە ڕێگە نادات کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەیرووتەوە چەک بۆ گرووپی چەکداری حیزبۆڵڵای لوبنان بگوازێتەوە.
دانیال هاگاری ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە نادەین چەک بۆ ڕێکخراوی چەکداری حیزبۆڵڵا بگوازرێتەوە. ئێمە ئاگاداری ناردنی چەکی ئێرانین بۆ حیزبۆڵڵا و هەوڵەکانی گواستنەوەیان پووچەڵ دەکەینەوە. لە ئێستادا شەڕوانانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی بەیرووت دەوریە دەدەن.
ناوبراو جەختیشی کردەوە : ڕێگا نادەین فڕۆکەکانی هەڵگری چەک لە فڕۆکەخانەی مەدەنی بەیرووت بنیشنەوە.
ئەم بابەتە 44134 جار خوێندراوەتەوە