سوپای ئەمریکا هەوڵیدا ڤاکسینی Covid-19ی چینی بەدناو و بێ بەها بکات.
پەیامی کورد ... سوپای ئەمریکا هەوڵیدا ڤاکسینی Covid-19ی چینی بەدناو و بێ بەها بکات
بەگوێرەی سپۆتنیک، لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز دەریدەخات پێنتاگۆن هەڵمەتێکی لە سۆشیال میدیا دەستپێکردووە بۆ بەدنا و بێ بەها ڤاکسینی کۆرۆنای چینی.
هەڵمەتی سوپای ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی هەستی دژە ڤاکسین لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٠ دەستیپێکرد و لە سنوورەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاش زیاتر بڵاوبووەوە پێش ئەوەی لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی پێبێت.
نووسەرانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ماددە پڕوپاگەندەییەکان بە ئامانجی "چاندنی ترس لە ڤاکسینی چینی" لە ئەکاونتی ساختە لەسەر پلاتفۆرمە جیاوازەکان بڵاوکراونەتەوە و کاریگەرییان لەسەر باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ناوەڕاستی ئاسیا و هەروەها ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبووە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، ئەم ئۆپراسیۆنە مەودای تایبەتی هەبووە لە فلیپین، کە ئەکاونتی ساختە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئەمریکادا نەک تەنها مەترسی ڤاکسینی سینڤاکی چینی، بەڵکو هەر هاوکارییەکی کۆماری گەلی چینیش بە هەڕەشە و... مەترسیدار.
هەڵمەتی دەست پێشخەری پێنتاگۆن سەرەڕای دژایەتی دیپلۆماتکارە پیشەگەرەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجامدرا و ئامانجی "ئازاردانی چین" بوو.
ئەم بابەتە 32908 جار خوێندراوەتەوە