سوپای پاسداران ووردەکاری سەرەتایی لە هێرشەکەی ئەمشەوی خۆی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند

پەیامی کورد    ...   سوپای پاسداران ووردەکاری سەرەتایی لە هێرشەکەی ئەمشەوی خۆی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند 

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ممه‌ جێبه‌جێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌دژی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند و وورده‌كارییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌.
سوپای پاسداران له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كاردانه‌وه‌ی تاوانه‌ زۆره‌كانی رژێمی زایۆنی، له‌وانه‌ هێرش بۆ سه‌ر به‌شی كونسووڵگه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ دیمه‌شق و شه‌هیدكردنی سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان و ڕاوێژكارانی ئێران، هێزه‌كانی ئێران له‌ چوارچێوه‌ی سزادانی ڕژێمی تاوانكاری زایۆنیستی ئۆپه‌راسیۆنی "به‌ڵێنی راستگۆ" به‌ هێمای پیرۆزی "ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا" ی ده‌ستپێكرد به‌ ده‌یان مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، وورده‌كاری ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ كه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌ركانی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و به‌ پشتیوانی پیاوه‌ به‌ په‌رۆشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و پشتیوانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، به‌م زووانه‌ سه‌رنجی گه‌لی قاره‌مانی ئێران و گه‌لانی ئازادی جیهان ڕاده‌كێشن.
 

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، ئێران به‌ ده‌یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد، دوای هۆشدارییه‌كان له‌ ووڵامدانه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی ئێران له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ كونسووڵخانه‌ی ئێران له‌ دیمه‌شق.


ئەم بابەتە 80497 جار خوێندراوەتەوە