سوپای ڕووسیا شارۆچکەی پاراسکۆیڤکای لە کۆماری گەلی دۆنێتسک یان ڕزگار کرد
پەیامی کورد ... سوپای ڕووسیا شارۆچکەی پاراسکۆیڤکای لە کۆماری گەلی دۆنێتسک یان ڕزگار کرد
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، شارۆچکەی پاراسکۆیڤکا لە کۆماری گەلی دۆنێتسک ئازاد کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە: سوپای ڕووسیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٢٧ هێرشی بە چەکی وورد بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکراین ئەنجامداوە. جبەخانەی هەڵگرتنی چەکی ڕۆژئاوایی و بەلەمەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج، هەروەها خاڵەکانی جێگیرکردنی کاتی، لەنێویاندا بەکرێگیراوانی بیانی.
کۆی گشتی قوربانیانی هێزەکانی ئۆکراین لەم هەفتەیەدا گەیشتە ١١ هەزار و ١٤٠ کەس.
گرووپی سەربازی ڕووسیا "باکوور" بەردەوام بوو لە پێشڕەویکردن لە قووڵایی ناوچە بەرگرییەکانی دوژمن و دۆخەکە لە میحوەرەکانی دیکەشدا باشتر بوو. لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا دوو فڕۆکەی میگ-29ی ئۆکراینی و یەک فڕۆکەی سوخۆی 25 خراونەتە خوارەوە.
ئەم بابەتە 36945 جار خوێندراوەتەوە