سکاڵای پزیشکێکی جوانکاری لەسەر ڕۆناڵدۆ!

پەیامی کورد   ...   سکاڵای پزیشکێکی جوانکاری لەسەر ڕۆناڵدۆ!

پزیشکێکی پزیشکی پێست و قژ و جوانکاری سکاڵای لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆمارکرد بۆ کۆکردنەوەی 40 هەزار پاوەند. ئەم پزیشکە کە ناوی ڕۆشان ڕاڤیندرانە و بە دکتۆر ڕوش ناسراوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەستێرەی پێشووی مانچستەر یوونایتد لە ماوەی خولی دووەمی لەگەڵ مانچستەر یوونایتد لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢، بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانی پێستی چووە لای و خزمەتگوزاری وەرگرتووە کە ئەو بەشێک لە تێچوونەکانی پەیوەست بەوەوە نەداوە.

بەگوێرەی بانگەشەی ئەم پزیشکە، نەک تەنها ڕۆناڵدۆی تەمەن 39 ساڵ، بەڵکوو بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی، لەنێویاندا جۆرجینا ڕۆدریگێز، سوودمەند بوون لە زنجیرەیەک خزمەتگوزاری پزیشکی کە پارەیان پێنەدرابوو.

دوای ئەوەی وەرزێکی ئەوەندە درەوشاوەی لە مانچستەر یوونایتد بەسەربرد، ڕۆناڵدۆ چووە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی پەیوەندی بە تیپی ئەلنەسرەوە بکات لە سەعوودیە.


ئەم بابەتە 114 جار خوێندراوەتەوە