سکرتێری گشتی ناتۆ : پێویستە زێلێنسکی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترامپ چاک بکاتەوە

پەیامی کورد   ...   سکرتێری گشتی ناتۆ : پێویستە زێلێنسکی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترامپ چاک بکاتەوە

مارک ڕوت سکرتێری گشتی ناتۆ پێی وایە پێکدادانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ و ڤلۆدێمیر زێلێنسکی "جێی داخە" و پێویستە پەیوەندییەکانیان چاک بکەنەوە.

سکرتێری گشتی ناتۆ شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند: دووجار بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک زێلێنسکی قسەم کردووە. "بیرم هێنایەوە کە دەبێت یەکگرتوو بین... ئەمریکا، ئۆکراین و ئەورووپا... بۆ بەدەست هێنانی ئاشتییەکی بەردەوام."

لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لێدوانەکانی زێلنسکی سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ ترامپ، ڕوتێ ڕوونیکردەوە کە نەیتوانیوە ووردەکاری گفتوگۆکان ئاشکرا بکات، بەڵام ووتی: ئەوەی بە ڕوونی پێم گوتووە، ئەوە بوو کە پێویستە ئەو کارانەی سەرۆک ترامپ بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا بەرز نرخێنین.

ڕوتێ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەبێ پشتیوانی ئەمریکا، ئۆکراین "هیچ شوێنێکی نابێت". ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بۆیە پێم وتووە کە پێویستە سوپاسگوزاری ترەمپ و ئەمریکا بێت بۆ هەموو ئەو کارانەی تا ئێستا کردوویانە.

سکرتێری گشتی ناتۆ جەختی لەوە کردەوە کە ترامپ سوورە لە دامەزراندنی ئاشتییەکی بەردەوام لە ئۆکراین ، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت خەرجییەکانی بەرگری لە ووڵاتانی ئەورووپا و کەنەدا زیادبکرێت.

ڕوتێ ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی، زۆرێک لە ووڵاتانی ئەورووپا ئامادەن پشتگیری لە گەرەنتی ئەمنی لە ئۆکراین بکەن و دڵنیابن لەوەی ئەم ڕێککەوتنە ئاشتییە بەردەوام بێت و جارێکی دیکە لەلایەن ڕووسەکانەوە تەحەدای ناکرێتەوە.

کۆبوونەوەکە لە ئۆفیسی هێلکەیی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ٣ی ئازار، گرژی لێکەوتەوە، کاتێک ج. ئەم مشتومڕە کاردانەوەی سەرکردەکانی جیهان و یاسادانەرانی ئەمریکای بەدوای خۆیدا هێنا.


ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە