سیاسەتمەدارێكی ئەمریکی خوازیاری جێبەجێکردنی گەمارۆوەکانی سەر کۆماری ئیسلامی بوو

پەیامی کورد   ...   سیاسەتمەدارێكی ئەمریکی خوازیاری جێبەجێکردنی گەمارۆوەکانی سەر کۆماری ئیسلامی بوو

مایکل مەک كال، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، داوای جێبەجێ کردنی گەمارۆکانی سەر دوژمنانی ئەمریکا لەوان کۆماری ئیسلامی کرد. 

جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای پەسەندکردنی ئەم یاسایە، تا ئێستا حکوومەتی بایدن هیچ سزایەکی جێبەجێ نەکردووە.

مەک كال لەم نامەیەدا هۆشداری داوە و دەڵێت: "جیهان لە ئاگردایە؛ "ناتوانین تەنانەت ڕۆژێکی دیکە لە گومان و ئارامی و لاوازیدا بەفیڕۆ بدەین". 
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای پەسەندکردنی بوودجە و مەرجەکانی سزاکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەکان، حکوومەت هێشتا ئەرکەکانی جێبەجێ نەکردووە.

مەک كال لەم نامەیەدا هەروەها باسی لە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل و پشتیوانی ئەو ووڵاتە لە تاقمە تیرۆریستییەکان کرد و ڕەخنەی لە بەردەوامی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن چین و پشتیوانییەکانی لە ڕووسیا گرتووە. ناوبراو پێشتریش لە بەرامبەر "هاوپەیمانی ناپیرۆز"ی نێوان ڕووسیە و ئێران هۆشداری دابوو.
 


ئەم بابەتە 12987 جار خوێندراوەتەوە