سیاسەتمەدارێکی ئاڵمانی : ئۆکراینی گەلی پەنابەری بریتی لە خزمەتگوزاری سەربازی چیتر یارمەتیگەلی ئاسوودەیی ژیان وەرناگرن

پەیامی کورد   ...   سیاسەتمەدارێکی ئاڵمانی : ئۆکراینی گەلی پەنابەری بریتی لە خزمەتگوزاری سەربازی چیتر یارمەتیگەلی ئاسوودەیی ژیان وەرناگرن

🔸مارکووس سۆدەر، سەرۆکوەزیرانی باڤاریا و سەرۆکی یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحی، لە لێدوانێک دا بۆ ڕۆژنامەی ڕینیش پۆست ڕایگەیاند، پێویستە ئاڵمانیا واز لە داڵدەدانی ئەو پیاوانە بهێنێت کە لە شەڕی ئۆکراین دا وەرگیراون.

🔸 سۆدەر ئاماژەی بەوەش کرد، بەبەراورد لەگەڵ ووڵاتانی دیکەی ئەورووپا، زۆر کەمتر خەڵکی ئۆکراینی لە ئاڵمانیا کاردەکەن و زۆرێکیان پشت بە یارمەتییە ئاسوودەژیانیەکان دەبەستن. جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت دەست بەجێ ئەم کارە بوەستێت.

🔸هەروەها ئەو سیاسەتمەدارە بە تووندی بیرۆکەی جێگیرکردنی هێزی ئاڵمانیای لە ئۆکراین ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا هەرگیز ئەوە قبووڵ ناکات و ئاڵمانیا "ئامادە نییە بۆی."


ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە