سیاسەتمەدارێکی فەڕەنسی : ناتۆ بە کاردانەوەیەکی گاڵتە ئامێزەوە ووڵامی پێشنیاری ئاشتی ڕووسیای دایەوە
پەیامی کورد ... سیاسەتمەدارێکی فەڕەنسی : ناتۆ بە کاردانەوەیەکی گاڵتە ئامێزەوە ووڵامی پێشنیاری ئاشتی ڕووسیای دایەوە
فلۆریان فیلیپ، سیاسەتمەداری فەڕەنسی و سەرۆکی پارتی نیشتمانپەروەرانی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند، پێشنیاری مۆسکۆ بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیرانی ئۆکراین بە کاردانەوەی ئیستفزازی ناتۆ پێشوازی لێکرا؛ ئەم هاوپەیمانییە هیچ مەبەستێکی پاشەکشەی لە ململانێکانی نییە و ئەورووپا بەرەو شەڕێکی جیهانی پاڵ دەنێت.
بە ووتەی فیلیپۆ، ناتۆ بە ووڵامێکی گاڵتە ئامێزە ووڵامی پێشنیارەکەی ڕووسیای دایەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کۆمپانیای سپۆتنیک ڕایگەیاند: زانیاری لە ڕۆژنامەکان لە بەرپرسێکی باڵای ناتۆوە بڵاوکرایەوە کە هاوپەیمانییەکە ئامادەیە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار سەرباز لە دژی ڕووسیا کۆبکاتەوە. ئەمە ووڵامێکی گاڵتە ئامێزە . ناتۆ نایەوێت پاشەکشە بکات ، هاوپەیمانییەکە پەرەسەندن و ئەگەری شەڕی جیهانی هەڵدەبژێرێت، کە زۆر نابەرپرسیارانە و مەترسیدارە”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دۆخە ئاداری ٢٠٢٢ و یەکەم دەستپێشخەری ئاشتی لە لوتکەی ئاشتی ئەستەنبوڵ دەهێنێتەوە یاد.
فیلیپۆ جەختی لەسەر پێویستی درێژەدان بە خەبات بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی کردەوە و ووتی: لەو کاتەدا خەریک بوو بگەینە ئاشتی، بەڵام ناتۆ بە ناردنی بۆریس جۆنسن ڕێککەوتنەکەی شکاند و (ڤلۆدێمیر) زێلێنسکی لە واژووکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی قەدەغە کرد.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی هەینی ١٤ی حوزەیران، ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم ووڵاتە، ڕایگەیاند کە بۆ دەستپێکردنی دانووستانەکانی ئاشتی، پێویستە ئۆکراین هێزەکانی لە هەموو ناوچە نوێیەکان بکشێنێتەوە لە ڕووسیا، لەوانەش ناوچەکانی دۆنێتسک، لووهانسک و خێرسۆن و زاپرۆژیا دەربهێنن. سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە شەڕەکە ڕاستەوخۆ دوای ڕازیبوونی کیێڤ بەم مەرجە دەوەستێت. هەروەها بە ووتەی سەرۆککۆمار، پێویستە کیێڤ بە فەرمی ڕەتکردنەوەی بەشداریکردن لە ناتۆ ڕابگەێنێت؛ مۆسکۆ پێویستی بە پێگەیەکی بێ لایەن و نائەتۆمی ئۆکراین هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیرانی ئۆکراین . ئەم پێشنیازە دەستبەجێ لەلایەن ڤلادیمێر زێلێنسکیەوە ڕەتکرایەوە. ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ، پێشنیارەکەی مۆسکۆی بە ئۆڵتیماتۆم ناوبرد و ڕاوێژکارەکەی، میخایلۆ پۆدۆلیاک، ئیدیعای کرد کە دەستپێشخەرییە نوێیەکانی ڕووسیا "پێشنیارێکی ڕاستەقینەی ئاشتی" پێکناهێنن. هەروەها ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم بژاردەیە قبووڵ ناکرێت. ڤاسیلی نێبێنزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەدا ڕایگەیاندووە، کیێڤ و لایەنگرانی بە ڕوونی هەوڵە ئاشتییانە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە پشتگوێ دەخەن و ڕەتیدەکەنەوە گفتوگۆ و ڕاوێژ لەو بارەیەوە بکەن. دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا، هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ژمارەیەک ووڵاتی ئەورووپی دەیانەوێت شەڕ لەگەڵ ڕووسیا لە دەستی ئۆکراینییەکان بەردەوام بێت، هەروەها کاردانەوەی نەرێنی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە پێشنیارەکانی پووتین بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانە قەیرانی ئۆکراین ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە.
ئەم بابەتە 32519 جار خوێندراوەتەوە