سیاسەتمەدارێکی کورد : خۆڕاگری حکوومەت لەبەرژوەندی خەڵکی کوردستاندا بوو
پەیامی کورد ... سیاسەتمەدارێکی کورد : خۆڕاگری حکوومەت لەبەرژوەندی خەڵکی کوردستاندا بوو
سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت: پشوودرێژی و خۆڕاگری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە ھۆکارێک بۆ ئەوەی بەرھەمی ھەبێت بۆ خەڵکی کوردستان، کۆمەڵێک بڕیار لە بەرژەوەندی خەڵک دران و ڕێککەوتنیش لەگەڵ حکوومەتی عێراق کرا.
دکتۆر ناسح غەفوور، سیاسەتمەداری کورد، ڕایگەیاند : خۆڕاگری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەڕای ھەموو ئەو فشارانەی لەسەر حکوومەت ھەبوون توانی بەسەریاندا زاڵ بێت و سەربکەوێت، چوونکە لەو ماوەیە ھەم نۆ بڕیاری لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستاندا دا و بووە مایەی دڵخۆشی خەڵکی کوردستان و دواتریش ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕاگەیاند کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەتی عێراق لەسەر چارەکردنی کێشەی مووچە ڕێککەوتوون، بۆیە دۆخی ئابووری ھەرێمی کوردستان بەرەو باشتر دەچێت، چوونکە سەرەتا عێراق ئامادە نەبوو یەک مووچە بدات ئێستا وا مووچەی مانگی سێش دەدرێت و کێشەکە چارەسەر بووە، بۆیە ئەوانەی دەیانویست ھەرێمی کوردستان لەناوببەن و پاشەکشە بە ھەرێمی کوردستان بکەن شکەستیان ھێنا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکەوت.
دکتۆر ناسح غەفور ووتیشی: خۆڕاگری سەرۆکی حکوومەت و کابینەی نۆ ئەنجامێکی باشی ھەبوو، ئەوەی ئێستا ھاتۆتە بەرھەم ئەنجامی خۆڕاگری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، ئەوانەی بانگەشەی لەناوچوونی ھەرێمیان دەکرد ئێستا خەریکە خۆیان دەکەنە خاوەن دەستکەوتەکان، بۆیە دەستخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت و تیمەکەی دەکەین کە توانیان بەسەر قەیرانێکی گەورەدا سەرکەون و لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە، بۆیە پشوو درێژی حکوومەت وای کرد بۆ خەڵکی کوردستان بەرهەم دار بێت.
ئەم بابەتە 91176 جار خوێندراوەتەوە