سیستەمی نوێی مووڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن
پەیامی کورد ... سیستەمی نوێی مووڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن
سیستەمی نوێی مووڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن، لە پێناو زیاتر ووشیاری و ووریایی شۆفێر و ناساندنی گشت سێکتەرە گرینگەکانی شوفێریکردن لە پێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەک، بەو شێوەیەی خوارەوە؛
یەكەم: نۆرەكانی دەرهێنانی مووڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیئۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.
دووەم: هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پڕۆسەی كرداری هەموو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی موولەتی شوفێری گشت جۆرەكانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێ بەجێ دەكرێت.
سێیەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش دەگرێتەوەو هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە (3.5) سێ تەن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60)كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە (40)كم زیاتر نەبێت.
. چوارەم:- وانەکانی تیۆری و (21) کاتژمێر وانەکان دەخوێنن ڕۆژانە (3) کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن.
پێنجەم:- وانەکانی پراکتیکی (12) کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەشی مووڵەت شۆفێری تاقی کردنەوەکانی تیۆری ئەنجام دەدەن.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە