سیناتۆرەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن سەبارەت بە ئەگەری دەستگیرکردنی ناتانیاهوو
پەیامی کورد ... سیناتۆرەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن سەبارەت بە ئەگەری دەستگیرکردنی ناتانیاهوو
تۆم کۆتۆن سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە ئەمریکا ڕێوشوێنی تووند بگرێتەبەر، لەوانەش بانگەشەکردن بۆ یاسای پاراستنی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا (ASPA) کە مشتومڕئاوی لەسەرە، بۆ پاراستنی بەرپرسانی ئیسرائیل لە ئەگەری دەستگیرکردن لەلایەن دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی.
▫️هەروەها سیناتۆری بەناوبانگی ڕووسفۆبیک لیندسی گراهام بەڵێنی داڕمانی ئابووری دەدات بە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بەهۆی پشتگیریکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهوو و گالنت لەلایەن دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی.
ئەم بابەتە 121 جار خوێندراوەتەوە