سی ئێن ئێن : ئامادەیی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ هۆشداری دوای هەڵوێستی خامنەیی
پەیامی کورد ... سی ئێن ئێن : ئامادەیی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ هۆشداری دوای هەڵوێستی خامنەیی
دوابەدوای لێدوانەکانی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران کە داواكاری ڕاگرتنی پیتاندنی لە ئێران بە "هەڵەیەکی زیادی" ناوبرد و گومانەکانی لە دەرئەنجامی دانووستانە ئەتۆمییەکان دەربڕی، سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێکی ئەگەری بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامادە دەکات.
بە ووتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، ئەمریکا لە ئێستادا سەرقاڵی بەهێزکردنی ئۆپراسیۆنەکانی کۆکردنەوەی زانیارییە بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئەگەری هەنگاوی سەربازی ئیسرائیل دا پشتیوانی هەواڵگری پێویست پێشکەش بکات.
ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، هێشتا ڕوون نەبووەتەوە کە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بڕیاری کۆتایی یان بۆ هێرشکردن داوە یان نا، بەڵام سی ئێن ئێن جەخت لەوە دەکاتەوە کە کات و شێوەی ئەگەری هێرشکردن بە شێوەیەکی زۆر پەیوەست دەبێت بە پێشکەوتن و دەرئەنجامی دانووستانەکانی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی.
ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە