سی ئێن ئێن، بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکی: ئیسرائیل واشینتۆنی لە پلانەکانی خۆی بۆ ئامادەکاری بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر حێزبۆڵڵا ئاگادار کردەوە
پەیامی کورد ... سی ئێن ئێن، بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکی: ئیسرائیل واشینتۆنی لە پلانەکانی خۆی بۆ ئامادەکاری بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر حێزبۆڵڵا ئاگادار کردەوە.
دەرئەنجامەکانی شەڕێکی تەواو لە نێوان ئیسرائیل و حێزبۆڵڵادا وێرانکەر دەبن.
سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕایگەیاند : لە سەفەری ئەم دواییەیدا بۆ ناوچەکە، بلینکن بە یەکێک لە هاوتا عەرەبەکانی ڕاگەیاندووە کە پێدەچێت ئیسرائیل پلانی هێرشکردنە سەر لوبنان هەبێت.
ئەم بەرپرسە عەرەبە بلینکن ئاگادار کردەوە کە حێزبۆڵڵا هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاناگرێت تا ئۆپراسیۆنی غەززە ڕانەگیرێت.
ئەم بابەتە 30682 جار خوێندراوەتەوە