سی ئێن ئێن : هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەمڕۆ هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل لەلایەن حێزبوڵڵا و ئێرانەوە
پەیامی کورد ... سی ئێن ئێن : هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەمڕۆ هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل لەلایەن حێزبوڵڵا و ئێرانەوە
سی ئێن ئێن باس لەوە دەکات کە پێدەچێت حێزبۆڵڵا لە ١٢ی ئاب هێرشەکانی دەست پێ بکات و ئێرانیش دوای چەند کاتژمێرێک هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
بەپێی ڕاپۆرتێک لە ؛ سی ئێن ئێن ەوە کە نووسیویەتی : هەواڵگری ئیسرائیل پێی وایە کە حێزبۆڵڵا لە ١٢ی ئاب هێرشەکانی دەست پێ بکات و ئێرانیش دوای چەند کاتژمێرێک هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئەکسیۆس هەروەها نووسیویەتی : خەمڵاندنەکانی هەواڵگری ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران بڕیاریداوە ئیسرائیل بکاتە ئامانج وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بەرامبەر بە تیرۆرکردنی هەنیە و ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو کارە بکات. هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ڕاستەوخۆ دەبێت و ڕەنگە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو و تەنانەت پێش دانووستانەکانی ئاگربەستی ڕۆژی پێنجشەممە دەست پێ بکات.
ئەم بابەتە 11942 جار خوێندراوەتەوە