سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا : ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری "جەنگی سەرتاسەری"دایە.

پەیامی کورد   ...   سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا : ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری "جەنگی سەرتاسەری"دایە.

سێرگی لاڤرۆڤ ئێوارەی هەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان زیادی کرد : ئەو ڕێچکەی جەنگەی تەلئەڤیڤ هەڵبژاردووە، گەرەنتی ئاسایشی ناوچەی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل ناکات.

وەبیری هێنایەوە: ئەزموونی هەڵمەتی ئیسرائیل لە ساڵی 2006 ئاماژەیە بۆ ئەمە، لە کاتێکدا تەنانەت تەواوی جبەخانەی پێشکەوتووترین کەرەستەی سەربازی و چەکی سەربازی یارمەتی ئیسرائیلیان نەدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. هەندێکیان هەوڵی هاندانی شەڕێکی گەورە دەدەن.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێویستە دەست بەجێ ئەو خولگەی تووندوتیژییە بوەستێندرێت پێش ئەوەی دۆخەکە بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت، ئەمەش ئەوەیە کە هەندێک کەس بەڕاستی دەیانەوێت و هەوڵ دەدەن "جەنگێکی گەورە" لە ناوچەکەدا وروژێنن.

ئاماژه ی بەوەشدا: داوا دەکەین به خێرایی دوژمنایه تییه کان ڕابگیرێت، ئه مه ش ڕێگری له خوێنڕشتنی زیاتر دەکات و زەمەنی چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی بۆ ئەو پرسه درووست دەکات.

لاڤرۆڤ داوای جێبەجێکردنی تەواو و هەمەلایەنەی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بەڵێنەکانی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هەموو ئۆپراسیۆنە سەربازییە هێرشبەرەکان و کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی لە باشووری لوبنان و کۆتایی هێنان بە داگیرکردنی زەویەکانی ئەم وڵاتە دیاری کرد. ئاسایشی هیچ وڵاتێک نابێ بە پێشێلکردنی ئاسایشی ئەوانی تر مسۆگەر بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ووتی: ئێمە لە بەرامبەردا هەوڵی دیپلۆماسی چالاکانە دەدەین بۆ کەمکردنەوەی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە کارەساتبارترین سیناریۆ. ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە ئامادەین لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوچەیی یەکان هەماهەنگی بکەین.


ئەم بابەتە 45200 جار خوێندراوەتەوە