سێلین دیۆن، ئەستێرەی مۆسیقای جیهانی کەنەدی لەگەڵ لەیدی گاگا لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵەمپیادی پاریس ٢٠٢٤ لەسەر شانۆ نمایش دەکەن.

پەیامی کورد   ...   سێلین دیۆن، ئەستێرەی مۆسیقای جیهانی کەنەدی لەگەڵ لەیدی گاگا لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵەمپیادی پاریس ٢٠٢٤ لەسەر شانۆ نمایش دەکەن.

سیلین دیۆنی تەمەن 56 ساڵ بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنی دەمارەوە کە پەیوەندی بە قوڕگەوە هەیە، لە چالاکییە هونەرییەکان دوورکەوتەوە، بەڵام لە کردنەوەی ئۆڵەمپیاددا گۆرانی بەناوبانگی "La Vie en Rose" لەگەڵ لیدی گاگا پێشکەش دەکات.

ئۆڵەمپیادی ٢٠٢٤ لە ڕۆژی هەینی ٥ی ئاب دەست پێدەکات و پاریس یەکەم شار دەبێت کە بۆ سێیەم جار میوانداری ئۆڵەمپیادی هاوینە بکات.

بۆ یەکەم جار لە مێژووی یارییەکانی ئۆڵەمپیاد مەراسیمی کردنەوەی ئەم چالاکییە لە جیاتی یاریگاکە لە نزیک ڕووباری سێن بەڕێوەدەچێت و وەرزشوانان لەبری نمایشی پێ بە بەلەم ڕووباری سێن دەپەڕنەوە.

لەگەڵ ئاوابوونی خۆر بەسەر شاری پاریس لە 26ی تەممووزدا، زیاتر لە 10 هەزار و 500 وەرزشوان لە یارییە ئۆڵەمپیەکاندا، بە سواربوونی 100 بەلەمی تایبەت، بە شوێنە بەناوبانگەکانی پاریس دا تێدەپەڕن وەک تاوەری ئیڤڵ.

ڕێکخەرانی ئەم چالاکییە ناوازەیە پێشبینی دەکەن لانیکەم ٣٠٠ ملیۆن کەس لە هەموو جیهانەوە سەیری پەخشی ڕاستەوخۆی ئەم چالاکییە و نمایشی شەش کیلۆمەتری وەرزشوانان بکەن لەسەر ڕووباری سێن.


ئەم بابەتە 15182 جار خوێندراوەتەوە