سێناتۆری ئەمریکی : ئیسرائیل لە کاردانەوەی هێرشێکی ڕاستەوخۆدا ، ناوخۆی ئێران دەکاتە ئامانج
پەیامی کورد ... سێناتۆری ئەمریکی : ئیسرائیل لە کاردانەوەی هێرشێکی ڕاستەوخۆدا ، ناوخۆی ئێران دەکاتە ئامانج
مارک ڕۆبیۆ، سێناتۆری کۆماری لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، بە ئاماژەدان بە خواستی کۆماری ئیسلامی بۆ ووڵامدانەوەی هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل کە بووە هۆی كوژرانی حەوت ئەندامی سوپای پاسداران، نووسیویەتی؛
کۆماری ئیسلامی دەیەوێت لە ناو خاکی خۆیەوە هێرشێکی بەرفراوان لەدژی ئیسرائیل ئەنجام بدات.
ئیسرائیل دەست بەجێ بە هێرشی بەرپەرچدانەوەی بەهێزتر لە ناوخۆی ئێران ووڵامی دەداتەوە.
ئەوەی دوای ئەم ڕووداوانە ڕوودەدات، مەترسیدارترین ساتەوەختە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ١٩٧٣ەوە.
ئەم بابەتە 81771 جار خوێندراوەتەوە