سێ سیاسەتمەداری کەنەدی كەفالەتی سیاسی پەخشان عەزیزی، شەریفە محەممەدی و وریشە مورادی، سێ ژن کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، گرتووەتە ئەستۆ

پەیامی کورد   ...   سێ سیاسەتمەداری کەنەدی كەفالەتی سیاسی پەخشان عەزیزی، شەریفە محەممەدی و وریشە مورادی، سێ ژن کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، گرتووەتە ئەستۆ

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمە، لە مۆنترال بەڕێوەچوو، دوو ئەندامی پەرلەمان و سیناتۆرێکی کەنەدی، كەفالەتی سیاسی سێ ژنی مەحكووم بە لەسێدارەدان، بە ناوەكانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەممەدییان گرتە ئەستۆ و جەختیان لە هەوڵی خێرا بۆ ئازادکردنیان کردەوە.

ئەم هەوڵە کە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی ئێرانی مۆنتریال و گرووپێك لە فێمینیستانی ئێرانی و بە هاوکاری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕێکخرابوو، ئامانجی خۆی بۆ زیادکردنی فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی سێدارەدانەکان و ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی ڕاگەیاند.

روبا غەزال، ئەلێکساندەر بۆلێریس و جوولی میویل-دشن، وەک ئەندامانی پەرلەمانی کەنەدا، كەفالەتی سیاسی ئەو سێ ژنە چالاكوانە سیاسییانە گرتە ئەستۆ.

ڕێکخەرانی کۆنفڕانسەکە ئاماژەیان بە زیادبوونی ١٧%ی سێدارەدانەکان لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کردەوە.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە