سەربازانی کۆریای باکوور شان بەشانی ڕووسەکان شەڕی ئۆکراین دەکەن / پیوونگ یانگ ناردنی سەربازی بۆ ڕووسیا پشتڕاستکردەوە
پەیامی کورد ... سەربازانی کۆریای باکوور شان بەشانی ڕووسەکان شەڕی ئۆکراین دەکەن / پیوونگ یانگ ناردنی سەربازی بۆ ڕووسیا پشتڕاستکردەوە
"بۆ کۆریای باکوور کە چەندین فیشەک و مووشەکی بۆ ڕووسیا دابین کردووە، زۆر گرینگە فێری چۆنیەتی کارکردن بە چەکی جیاواز و بەدەستهێنانی ئەزموونی شەڕی جیهانی ڕاستەقینە بێت".
وەزیری بەرگری کۆریای باشوور ڕایدەگەێنێت، پێدەچێت سەربازانی کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکراین دا ئامادەبن و شان بەشانی سوپای ڕووسیا بۆ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ئەم ووڵاتە شەڕ دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆ نیووز ؛ پێشتر میدیاکانی ئۆکراین بڵاویانکردبووەوە کە لە ٣ی تشرینی یەکەم دا شەش ئەفسەری کۆریای باکوور لە هێرشێکی مووشەکی ئۆکراین بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی ڕووسیا لە نزیک دۆنتێسک کوژراون. کیم یوونگ هیون، وەزیری بەرگری سیئۆل، ڕۆژی سێشەممە بە پەرلەمانتارانی ووڵاتەکەی ڕاگەیاند، "ئەگەری زۆرە" ڕاپۆرتەکە ڕاست بێت.
ناوبراو لە درێژەدا لەم بارەیەوە ووتی : هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەوەیە کە بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە، ڕوودانی قوربانی لە نێو ئەفسەر و سەربازانی کۆریای باکوور لە ئۆکراین ئەگەری زۆرە. هاوکات پێشبینی دەکرێت کۆریای باکور سەربازی پیادەی زیاتر بنێرێت بۆ شەڕی ئۆکراین بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی جەنگی ڕووسیا”.
کیم یوونگ هەروەها ووتی : پرسی جێگیرکردنی هێزی ئاسایی بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی هاوبەش، کە هاوشێوەی هاوپەیمانی سەربازی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوورە.
ئەم بابەتە 27149 جار خوێندراوەتەوە