سەربازێکی کورد لە ورمێ خۆی کوشت
پەیامی کورد ... سەربازێکی کورد لە ورمێ خۆی کوشت
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەر، نیهاد میرۆزادە، سەربازێکی تەمەن ٢١ ساڵانی خەڵکی گوندی سوڵتانی سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ، خۆی هەڵواسیوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
نیهاد، کوڕی ئەكرەم میرۆزادە، لاوێکی کورد و دانیشتووی ناوچە گوندنشینەكانی ورمێ بوو کە تەنها چەند مانگێک لە دەورانی سەربازی تێپەڕاندبوو. سەرچاوە ناوخۆیی یەکان دەڵێن، ناوبراو لە فشاری دەروونی تووند، ژینگەی سەركوتكەری پادگان و کێشەی ئابووری لە نێوان سەربازەکان و هەڵاواردنی پێکهاتەیی ئازاری دەبینی.
شارەزایانی بواری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ چەندین جار هۆشدارییان سەبارەت بە نەبوونی خزمەتگوزاری چارەسەری دەروونی، فشار لەسەر سەربازان و سیاسەتی هەڵاواردن لە کۆماری ئیسلامی دا داوە. بە تایبەتی سەربازانی ناوچە بێبەشەکانی وەک کوردستان ناچار دەکرێن لە ناوچە دوورەدەستەکان دا و لە ژێر بارودۆخی سەخت و نادادپەروەرانەدا خزمەت بکەن، لە کاتێکدا لە سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەكان بێبەشن.
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە