سەربەست لەزگین : لە یەکەم ساته‌وه سەرۆک بارزانی لەسەر هێڵ بوو
پەیامی کورد ... سەربەست لەزگین : لە یەکەم ساته‌وه سەرۆک بارزانی لەسەر هێڵ بوو
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆک، دەڵێت : سەرۆک بارزانی بڕیاریدا زیان لێکەتووانی لافاوەکەی دهۆک و زاخۆ قەرەبوو بکرێنەوە.
سەربەست لەزگین ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له‌ڕێگه‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانمانه‌وه ئاماری ته‌واوی ئه‌و خێزانانه‌مان وه‌رگرتووه، كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر له یه‌كه‌م ساتی ڕوودانی لافاوه‌كه به‌رده‌وام سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ زانینی قه‌باره‌ی زیانه‌كان و هه‌ر له یه‌كه‌م ساتیشه‌وه سه‌رۆك بارزانی بڕیاریدا خه‌ڵكی زیان پێگه‌یشتوو قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو درووستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.
ئەم بابەتە 10587 جار خوێندراوەتەوە