سەردار فەدەوی : ووڵامی ئێران بۆ دەستدرێژی ئیسرائیل حەتمیە
پەیامی کورد ... سەردار فەدەوی : ووڵامی ئێران بۆ دەستدرێژی ئیسرائیل حەتمیە
سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین جەختی کردەوە و ڕایگەیاند : ووڵامی ئێران بۆ دەستدرێژی ئیسرائیل حەتمییە.
لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش کرد: لە زیاتر لە ٤٠ ساڵ لەمەوبەرەوە هیچ دەستدرێژییەکمان بێ ووڵام نەهێشتوەتەوە. دەتوانین هەموو ئەو شتانەی کە ئیسرائیلی یەکان هەیانە لە یەک ئۆپراسیۆندا بکەینە ئامانج.
سەردار فەدەوی دەشڵێت : کوژرانی سەرکردەکان بەرخۆدان لاواز ناکات بەڵکوو بەهێزی دەکات.
جەختیشی کردەوە: ئیسرائیل پێی وابوو بە کوشتنی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا و سەرکردەکانی دیکە توانیویەتی حیزبۆڵڵا لە ناو ببات؛ لەم نێوەندەدا حیزبۆڵڵا لە جاران بەهێزتر بووە.
ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە