سەردانە ڕانەگەێندراوەکەی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا بۆ ناوچەکە ؛ تەرکیز لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
پەیامی کورد ... سەردانە ڕانەگەێندراوەکەی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا بۆ ناوچەکە ؛ تەرکیز لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە، لە هەمان کاتدا مەترسییەکانی ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زیادیکردووە، کە دەکرێت لێکەوتەی وێرانکەری بۆ ناوچەکە هەبێت، فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕانەگەیەندراو بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت گەشت.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جەنەڕاڵی باڵای سوپای ئەمریکا لە ڕۆژی شەممەوە گەشتە ئاساییەکەی بە گەیشتن بە ئوردن دەستپێکردووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بچێتە ئەو دوو ووڵاتە بۆ دیدار و قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی میسر و ئیسرائیل.
مەبەست لەم سەفەرە، وەک ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، هەوڵدان بۆ ڕێگریکردنە لە پەرەسەندنی گرژییەکان کە دەکرێت بگۆڕێت بۆ ململانێیەکی فراوانتر لە ناوچەکەدا.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ، سەردانی ئاسایی ژەنڕاڵ سی کەی براون، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا له ڕۆژی شه ممەوه دەستی پێکرد که ناوچه که خۆی بۆ ئەو هەڕەشانەی به هۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاماده ده کات.
ئەمریکا هەوڵ دەدات لە زووترین کاتدا خۆی بۆ ڕێککەوتنێکی سەختی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئامادە بکات کە گەرەنتی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بکات.
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا پێی وایە گەیشتن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە "دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان".
ژەنەڕاڵ براون پێش ئەوەی بەرەو ئوردن بڕوات، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "لە گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوکارەکانمدا، بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێین بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک و دڵنیابوون لەوەی کە هەموو هەنگاوە گونجاوەکانمان ناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ململانێیەکی فراوانتر".
ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هەوڵدەدات دەرئەنجامەکانی شەڕی غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل سنووردار بکات، کە ئێستا لە مانگی یازدەیەمدایە.
ئەم ململانێ یە کوشندەیە تا ئێستا بەشێکی زۆری غەززەی وێران و ڕووخاندنی کردووە، بووەتە هۆی پەرەسەندنی ململانێ سنوورییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حێزبۆڵڵای لوبنان و هێرشەکانی میلیشیا حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور پەرەپێداوە.
ئەم بابەتە 96738 جار خوێندراوەتەوە