سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان : پەیجەرەکان بۆمبڕێژ کرابوون
پەیامی کورد ... سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان : پەیجەرەکان بۆمبڕێژ کرابوون
سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنانی بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند : "ئەو ئامێرانەی پەیوەندی ڕادیۆیی (پەیجەر) کە ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان تەقینەوە، پێشتر بۆمبڕێژ کرابوون".
ئەم سەرچاوە ئەمنییەی لوبنانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند : کێشی ئەو پاکەتەی کە تەقیوەتەوە کەمتر بووە لە ٢٠ گرام تەقەمەنی.
ووتیشی : "ئەو ئامێرە ڕادیۆییانەی ئەمڕۆ تەقینەوە 5 مانگ لەمەوبەر چوونەتە ناو لوبنان".
ئەم سەرچاوە ئەمنییەی لوبنان ڕایگەیاندووە : "لێکۆڵینەوە لە زنجیرەیەک گریمانە دەکرێت سەبارەت بە چۆنیەتی چالاککردنی ئەم تۆمەتە تەقینەوەکان".
لەئەنجامی تەقینەوەی پەیجەرەکان لە لوبنان کە حیزبوڵڵای لوبنان تاوانباری کردە سەر ئیسرائیل، نۆ کەس شەهید بوون و زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ کەسیش بریندار بوون.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ پێشتر بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە کە ئامێرە پەیوەندیدارە ئامانجدارەکان لە لوبنان بەشێکن لە بارێکی نوێ کە لەم دواییانەدا دەستی حیزبوڵڵای لوبنان کەوتووە.
ئەم بابەتە 61156 جار خوێندراوەتەوە