سەرکردەکانی ئیسرائیل چاوەڕوانی ووڵامدانەوەی ئێرانن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا
پەیامی کورد ... سەرکردەکانی ئیسرائیل چاوەڕوانی ووڵامدانەوەی ئێرانن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا
کەسێکی نزیک لە سەرکردەکانی ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ڕاگەیاندووە، زانیاریەکانی ئێستا ئاماژە بە ئەگەری ئەوە دەکەن کە ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ئەمریکی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی "نزیک لە سەرکردەکانی ئیسرائیل" بڵاویکردەوە، تەلئەڤیڤ پێی وایە ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردن بۆ سەر ئەم ووڵاتە لە "ڕۆژانی داهاتوودا".
لە هەلومەرجێک دا کە پشتیوانی سەربازی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بەردەوام لە زیادبووندایە، کەسێکی نزیک لە سەرکردەکانی ئیسرائیل باسی لە نزیکی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران کردووە.
ئەو سەرچاوەیە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست کردووە و داوای لە دەزگای ڕاگەیاندنی ئەمریکی کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، چوونکە باسی بابەتی نهێنی دەکات.
ئەم هەواڵە لە هەلومەرجێکدا بڵاو بووەتەوە کە بەرپرسانی باڵای ئێران ڕایانگەیاندووە کە ووڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشە شەڕئەنگێزەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی ٥ی ئابانی ١٤٠٣ یەکلاکەرەوە دەبێت.
لەو هێرشانەدا چوار ئەندامی سوپا و هاووڵاتییەکی مەدەنی ئێرانی کوژراون .
کەسێکی نزیک لە سەرکردەکانی ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ڕاگەیاندووە، زانیارییەکانی ئێستا ئاماژە بە ئەگەری ئەوە دەکەن کە ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە