سەرکردەکانی ڕووسیا و کۆریای باکور ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوبەشی ستراتیژییان واژوو کرد
پەیامی کورد ... سەرکردەکانی ڕووسیا و کۆریای باکور ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوبەشی ستراتیژییان واژوو کرد
سەرکردەکانی ڕووسیا و کۆریای باکوور ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوبەشی ستراتیژییان واژووکرد کە هاوکاری هاوبەشی لەخۆدەگرێت لە ئەگەری دەستدرێژیکردندا
ڤلادێمیر پووتین و کیم جوونگ ئوون، سەرکردەکانی ڕووسیا و کۆریای باکوور، لە کۆتایی دانووستانەکانیاندا ڕێککەوتنی هەمەلایەنەی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو ووڵاتیان واژقق کرد.
بەگوێرەی هەواڵنێری سپۆتنیک، سەرۆکی ڕوسیا و کۆریای باکور ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوبەشی ستراتیژییان واژۆ کردووە.
دوای وتووێژ لەگەڵ کیم جوونگ ئوون لە پیۆنگ یانگ، ڤلادێمیر پووتین ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی گشتگیر لە نێوان ڕووسیا و کۆریای باکووردا پێشبینی هاوکاری یەکتر دەکات لە ئەگەری دەستدرێژیکردنە سەر هەریەک لە ووڵاتان.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : ڕێککەوتنی هاوبەشی گشتگیر کە ئەمڕۆ واژوو کراوە، هاوکاری یەکتر لەخۆدەگرێت لە ئەگەری دەستدرێژیکردنە سەر یەکێک لە لایەنەکانی ئەم ڕێککەوتنە.
هەر لەو پێوەندییەدا، ڕێبەری ڕووسیا سەرنجی بۆ لێدوانەکانی ئەمریکا و ووڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ ڕاکێشا سەبارەت بە ناردنی سیستەمی دوورمەودای ووردبینی بەرز، فڕۆکەی ئێف ١٦ و چەک و کەرەستەی دیکە بۆ ئۆکراین بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا.
پووتین جەختی لەوەش کردەوە: ئەمە تەنها لێدوان نییە، ئەمە لە ئێستادا ڕوودەدات و هەموو ئەمانەش پێشێلکارییەکی گەورەیە بۆ ئەو سنووردارکردنانەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە چوارچێوەی پابەندبوونە نێودەوڵەتییە جیاوازەکاندا قبووڵیان کردووە.
هەڵوێستی ڕاستەقینە و پێوانەکراوی سەرکردایەتی کۆریای باکوور بەرامبەر بە قەیرانی ئۆکراین بە پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی سەربەخۆی ئەو ووڵاتە ناوبرد.
پوتین ڕوونی کردەوە کە ڕووسیا بە پێی ڕێککەوتنە واژوو کراوەکەی هاوکاری سەربازی-تەکنیکی لەگەڵ کۆریای باکوور ڕەت ناکاتەوە.
ئەم بابەتە 31042 جار خوێندراوەتەوە