سەرکردەیەکی گرووپی حەماس و بنەماڵەکەی لە لوبنان کوژران

پەیامی کورد   ...   سەرکردەیەکی گرووپی حەماس و بنەماڵەکەی لە لوبنان کوژران

 

دووشەممە، سەرکردەیەکی گرووپی حەماس لە لوبنان بەناوی "فەتح شەریف ئەبوو ئەمین" لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە هێرشێکی ئیسرائیل دا لە باشووری لوبنان کوژران.

بەرەبەیانی دووشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامانجێکی حیزبۆڵلایان لە بیقاع لە لوبنان بۆمباران کردووە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە "فڕۆکە شەڕکەرەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر دەیان شوێنی حزبوڵلای لوبنانی لە بیقاع"، ئاماژە بەوەش دراوە، دەیان سەکۆی مووشەک و باڵەخانە و شوێنی کۆگاکردنی چەکیان بۆمباران کردووە.


ئەم بابەتە 40274 جار خوێندراوەتەوە