سەرکردەی ئەنسارۆڵڵا : ئێمە نابینە تەماشاکەری دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان
پەیامی کورد ... سەرکردەی ئەنسارۆڵڵا : ئێمە نابینە تەماشاکەری دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی ئیسرائیل لە دژی گەلی لوبنان نیشان دا.
بە پێی ڕاپۆرتێکی شیکاری ئێران بە پشت بەستن بە ئەلمەسیرە، لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل خەڵکی ستەملێکراوی لوبنان، سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست، کاردانەوەی بەربڵاوی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە. بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن وەک یەکێک لە گرنگترین میحوەرەکانی خۆڕاگری ئیسلامی لە ناوچەکەدا، کاردانەوەی بەرامبەر شەپۆلی نوێی هێرشەکانی ئیسرائی نیشان دا.
بەم پێیەش عەبدۆلمەلیک ئەلحووسی، ڕابەری بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن، لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان، ئەم کردەوانەی بە ناڕەوا ناوبرد.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە یەمەن شاهیدی ئەو دەستدرێژییانە بووە و لە هەڵوێستی پرەنسیپی و بەردەوامی خۆی لە پاڵپشتیکردنی براکانی لە بزووتنەوەی حیزبۆڵڵا و گەلی لوبنان لە بەرامبەر هەر جۆرە فراوانخوازی و پەرەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل یەکان نالەرزێت.
ڕابەری بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بە ئاماژەدان بە هاوپشتی یەمەن لەگەڵ گەلی لوبنان ئاماژەی بەوەدا: ئێمە شاهیدی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان نابین و بە براکانمان لە حیزبوڵڵا و گەلی لوبنان دەڵێین کە ئێوە تەنیا نین و لەگەڵ ئێوە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل وەستاوین.
پێشتر بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن، بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەم لێکراوی فەلەستین، ڕێگەی نەدەدا کەشتییەکانی سەر بە ئیسرائیل لە نزیک ئاوەکانی ئەو ووڵاتە تێپەڕن و لە چەندین بۆنەدا بە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچە داگیرکراوەکانی کردە ئامانج.
ئەم گورزە ئازاربەخشانە لە ئیسرائیلی یەکان کاردانەوەی ئەمریکییەکانی لێکەوتووەتەوە و واشینتۆن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن چەندین جار ناوچە نیشتەجێبووەکانی یەمەنی کردۆتە ئامانج. تا ئێستا لەم هێرشانەدا دەیان هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە