سەرۆكایەتی سووریا ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە هاوسەری سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...   سەرۆكایەتی سووریا ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە هاوسەری سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە بڵاو دەکاتەوە 

سەرۆكایەتی سووریا لە ڕاگەێندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای دەركەوتنی چەند نیشانەیەك و چەند پشكنینێكی پزیشكی دەركەوتووە" ئەسما ئەسەد" خانمی یەكەمی سووریا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری پێویست و بەپێی رێنماییەكانی پزیشك خانمی یەكەم كاری ڕاستەوخۆ و بەشداریكردن لە بۆنە و چالاكییەكان رادەگرێت.
ئەسما ئەسەد پێشتریش، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سنگ بوو، بەڵام پێنج ساڵ پێش ئێستا لە ساڵی 2019 چاكبوونەوەی بە تەواوەتی لەو نەخۆشەیە ڕاگەێندرا.                                             


ئەم بابەتە 47108 جار خوێندراوەتەوە