سەرۆكوەزیرانی سوید : کۆماری ئیسلامی بۆ جێبەجێکردنی هەوڵە تووندوتیژەکانی لە گرووپە تاوانکارەکانی سوید کەڵک وەردەگرێت

پەیامی کورد   ...   سەرۆكوەزیرانی سوید : کۆماری ئیسلامی بۆ جێبەجێکردنی هەوڵە تووندوتیژەکانی لە گرووپە تاوانکارەکانی سوید کەڵک وەردەگرێت

ئۆڵف کریستێرسۆن، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار لە کۆنفڕانسی ساڵانەی "کۆمەڵگە و بەرگری"، بە ئاماژەدان بەوەی کە کەشتییەکی ڕووسی لە دەریای باڵتیک خەساری بە کابلەکان لە ژێر ئاودا گەیاندووە و هەروەها کۆماری ئیسلامیش لە کەڵکاژوو وەرگرتن لە گرووپە تاوانکارەکانی ئەم وڵاتە بەردەوامە ووتی: "سوید ئێستا نە لە شەڕدایە و نە لە ئاشتی".

کریستێرسۆن لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە سوید کەوتووەتە بەر تەوژمی هێرشەکان لە شەڕێکی بریکاریدا.

سەرۆکوەزیرانی سوید لەم پێوەندییەدا زیادی کردووە کە ئێران لە گرووپە تاوانکارەکانی ئەم ووڵاتە بۆ ئەنجامدانی هەوڵی توندوتیژانە و تاوانی قورس لە ووڵاتی سوید کەڵک وەردەگرێت.

ناوەندە ئەمنییەتییەکانی سوید لە بەهاری ئەمساڵدا ڕایانگەیاندبوو کە حکوومەتی تاران بۆ ئەنجامی هەوڵی تووندوتیژانە بەرامبەر بە هاووڵاتییانی ئیسرائیلی لە سوید و چەند ووڵاتی دیکە، لە گرووپە تاوانکارەکانی ئەم ووڵاتە کەڵک وەردەگرێت.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە