سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سه‌رۆكی ئه‌مریكا کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سه‌رۆكی ئه‌مریكا کرد

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەكات.

چوارشەممە 6/11/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس)، پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت: "بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی ئەمریكا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەكەم، بە هیواین پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا قووڵتر بكەینەوە و بۆ پێش خستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە، پێكەوە كار بكەین."


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە