سەرۆكی حكوومەت بڕیاری نوێی دەربارەی باج دەركرد
پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومەت بڕیاری نوێی دەربارەی باج دەركرد
بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، باجدان لەسەر كۆمەڵێ خاڵی گرنگ لابران، بۆ ئەوەی ببێتە ئاسانكاری بۆ ئەو سێكتەرانە لە بەرەوپێش چوونی كارەكانیان.
سێشەممە، 23ی تەمووزی 2024، پێشەوا هەورامانی، ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لەبارەی باج ئەم بڕیارانە دران:
۱.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانەو هۆتێلەکان.
۲.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.
۳.ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر سەمونخانەو نانەواخانەکان.
٤.ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی (ضریبة العرصات) کە لەیاسای ضریبة العرصات ژمارە (۲٦) ی ساڵی ۱۹٦۲ هەموارکراودا هاتووە،تاکوو یەکلاکردنەوەی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ دام و دەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە
ئەم بابەتە 16396 جار خوێندراوەتەوە