سەرۆكی حكوومەت و نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوونەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆكی حكوومەت و نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوونەوە

سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق و بەرپرسی یوونامی ده‌كات.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨-١١-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و بەرپرسی یوونامی کرد.

لە کۆبوونەوکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و ناوچە و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.

لە تەوەرێکی دیکەدا، جەخت لە پێویستی بەردەوامبوونی ڕۆڵی یوونامی لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرایەوە.


ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە