سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق کرد

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق كرد و چەند بابەتێكیان تاوتوێ كرد.

سێشەممە 10/9/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە کاتی بونکا، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق كرد كە بە بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی، سەردانی سەرۆكی حكوومەتی كردبوو.

لە دیدارەكەدا، سەرۆكی حكوومەت سوپاسی باڵیۆزی كەنەدای لە عێراق كرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق خواستی ووڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانیدا، لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا، شاندێکی کۆمپانیاکانی کەنەدا تایبەتمەند لە کەرتی کشتوکاڵی بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها دۆخی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ كران و سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە گفتوگۆکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووری فیدراڵ و هەرێمی كوردستان لە هەولێر کرد، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرینگی و پێویستی بەردەوامبوونی ئەو گفتوگۆ ڕاشکاو و بونیاتنەرانە لەنێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.


ئەم بابەتە 71619 جار خوێندراوەتەوە