سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی كۆماری چیك کرد
پەیامی کورد ... سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی كۆماری چیك کرد
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرینگی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە زووترین كاتدا كرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18/12/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان شنایداۆف، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرینگی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کرا.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.
باڵیۆزی چیک خواستی بەرەوپێش بردنی زیاتری پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە