سەرۆكی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان کرد
پەیامی کورد ... سەرۆكی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنساوە پێشوازی لێکرا.
ئامانجی سەردانەکە، بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵەمپیادی 2024 لە پاریس.
بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسایە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ئاهەنگی دەستپێکی 33مین یارییەکانی ئۆڵەمپیادی هاوینە بەڕێوەدەچێت. بە گوێرەی ڕێکخەرانی ئەو رێوڕەسمەش، چاوەڕێ دەکرێت، لانیکەم 120 شا، سەرۆک ووڵات و سەرۆکوەزیرانی ووڵاتان ئامادەی ئاهەنگەکە بن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئێوارهى ئهمڕۆ، هاوڕێ لهگهڵ سهركردهكانى جیهان له ئێلیزێ كۆشكى سهرۆكایهتی فهڕهنسا، بهشدارى له رێوڕهسمى كردنهوهى یارییهكانى ئۆڵەمپیكدا دهكات".
ئەم بابەتە 15303 جار خوێندراوەتەوە