سەرۆكی نوێی دەستەی ژینگە دەست بەكار بوو

پەیامی کورد   ...   سەرۆكی نوێی دەستەی ژینگە دەست بەكار بوو

دوای خانەنشین بوونی سەرۆکی دەستەی ژینگە، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، وەکوو سەرۆکی دەستەکە بەوەکالەت دەست بەکار بوو.

دوای دەست لەکارھەڵگرتنی ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی پێشووی دەستەی ژینگە کە بە ھۆی تەمەنی یاسایی خانەنیشینی ئەرکەکەی کۆتایی پێھات، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، وەک سەرۆکی دەستەی ژینگە بەوەکالەت دەست بەکاربوو.

لە کۆبوونەوەیەکدا و لە دوای وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەت و ھەوڵ و ماندووبوونەکانی ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق دەربڕی بۆ ئەو ماوەیەی کە سەرۆکی دەستەی ژینگە بووە و ھیوای تەندرووستی و سەرکەوتنی بۆ خواست لە قۆناغەکانی داھاتوودا.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە