سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە مەحموود مەشهەدانی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە مەحموود مەشهەدانی کرد
هەینی 1ـی تشرینی دووەمی 2024 سەرۆک مەسعوود بارزانی و مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی پاڵپشتی و پیرۆزبایی خۆی بە مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاند بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. لەبەرانبەریشدا سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لە چارەسەركردن و یەکلایی کردنەوەی كێشە هەڵواسراوەكان و هەروەها تێپەڕاندنی ئەو یاسایانە كرایەوە كە لە بەرژەوەندی گەلانی عێراقدان و دەبنە هۆی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە