سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق کرد

دووشەممە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئانل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئێرمان تۆپچوو کونسووڵی گشتی تورکیا لە ھەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا و ھەروەھا سەردانی وەزیری ووزەی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان.

ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و ھەروەھا ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە