سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد
ڕۆژی سێشەممە 25ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئاكیرا ئێندۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدان و خەباتی گەلی كوردستان هەبوو و ستایشی سەقامگیری بەرچاو و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی لە بوارە جیاجیاكان كرد.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان و كاریگەرییان لەسەر عێراق و چارەنووسی كورد لە سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.
لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن كرایەوە.
ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە