سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانییەتی عەزم کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانییەتی عەزم کرد

شەممە 22ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانییەتی عەزم و شاندێكی یاوەری كرد.

لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرایەوە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە