سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكوور کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكوور کرد

دووشەممە 3ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە مستەفا ئوزچەلیك سەرۆكی پارتی ووڵاتپارێزانی كوردستان و بایرام بۆزیەل سەرۆكی پارتی سوسیالیستی كوردستان و دۆزگین كاپلان سەرۆكی پارتی ماف و ئازادییەكان و مەسعوود تەك جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان و محەمەد شیرین تەیمور لە پارتی ماف و ئازادییەكان.

لەدیدارەكەدا بە ووردی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی و دۆزی كورد لە ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە توركیا كرایەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و بە تایبەت سووریا کرا، و سەرۆك بارزانی بەرچاوڕوونی پێویستی بۆ شاندی میوان لەبارەی بارودۆخ و دواڕۆژی كورد و دەرفەت و هەڕەشەكان خستەڕوو.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە