سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانی كلدانی و ئاشووری ئەمریكی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانی كلدانی و ئاشووری ئەمریكی کرد
ڕۆژی دووشەممە 24ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی هەردوو ژووری بازرگانی كلدانی، ئەمریكی و ئاشووری، ئەمریكی بە سەرۆكایەتی مارتن مەننا سەرۆكی ژووری بازرگانی كلدانی، ئەمەریكی كرد.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پارێزگاریكردن لە پێكهاتەكان و قووڵتركردنی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان هەبوو. هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد كە هەردەم جەختی لەوە كردووەتەوە كە كریستیانەكان لە ووڵاتی خۆیان بمێننەوە و كۆچ نەكەن. داواشیان كرد سەرۆك بارزانی پشتیوانی داواكاری و مافی كریستیانەكان لە دەشتی نەینەوا بێت.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە خوشك و برا كریستیانەكان بەشێكی گرینگی ووڵاتن و پاڵپشتی خۆشی بۆ داواكانی خوشك و برایانی كریستیان لە پارێزگای نەینەوا و سەرانسەری عێراق دووپات كردەوە.
ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە