سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و جەختی کردەوە کە پێویستە دامەزراوەکانی دەوڵەت پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن.

پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە پێکھاتبوون لە ئەندامانی لیژنەی چاودێری ئامادەکردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی جەواد پۆلانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دیدارەکەدا شاندەکە داوای بۆچوون و پێشنیار و ھەڵسەنگاندنی سەرۆک بارزانیان کرد لەسەر کاروباری لیژنەکەیان و ستراتیژییەتی ئاساییشی نیشتیمانی.

لەبەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای دەستخۆشی لە ئەرک و کاری لیژنەی چاودێری ئامادەکردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی بەرچاوڕوونی پێویستی خستەڕوو و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە دامەزراوەکانی دەوڵەت لە چوارچێوەی کارکردن بە دەستوور پابەندی ھەر سێ بنەمای شەراکەت و تەوازون و تەوافوق بن.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە