سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کرد
شەممە 17ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یان برێیم كونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پڕۆسەی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێم كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا كرایەوە.
ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە