سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کرد
شەممە 22ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەكە كرا و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێككەوتننامە ئەمنییەكەی نێوان هەردوولا و دەرئەنجامەكانی خرایە بەر باس و هەڵسەنگاندن.
ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە