سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری باڵای سیاسی و سەربازی حكوومەتی بەریتانیا کرد
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری باڵای سیاسی و سەربازی حكوومەتی بەریتانیا کرد
ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەدمیراڵ ئێدوارد ئەلگرێن ڕاوێژكاری باڵای سیاسی و سەربازی حكوومەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەروەها تیشک خرایە سەر هەماهەنگی نێوان هێزە هاوپەیمانەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و چاكسازییەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی حكوومەتی بەریتانیای كرد كە لە شەڕی داعشدا هاوكار و پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوونە و پێزانینشی هەبوو بۆ پاڵپشتی و هەنگاوەكانی بەریتانیا لە یارمەتیدانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاكسازی ناو وەزارەت.
پرسی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان و هەروەها هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر عێراق و ناوچەكە تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون
ئەم بابەتە 68261 جار خوێندراوەتەوە