سەرۆکوەزیرانی عێڕاق پەیامێکی نوێ بۆ بانکەکان ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی عێڕاق پەیامێکی نوێ بۆ بانکەکان ڕادەگەێنێت
موحه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوبه‌ری بانكه حكوومییه‌كانی ئاڕاسته كرد، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پلانێك پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی كاری بانكه‌كان و راشیگه‌یاند، بڕیاری بوێرانه ده‌دات له پێناو جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه هاوكار بێت بۆ باشتركردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونی موحه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی چاكسازی بانكی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد كه وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه حكومییه‌كانی له‌خۆگرتبوو ، كه له‌م ماوه‌یه‌دا میكانیزم و ڕێكاره‌كانی كاركردن له چاكسازی كارگێڕی و بانكیدا به‌ده‌ست هاتوون كه حكوومه‌ت ده‌ستیكردوه به جێبه‌جێكردنی به‌دواداچوونیان بۆ كرا و یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی كاركردنیان خسته‌ڕوو.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕێنمایی سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رانی بانكه حكوومییه‌كانی كرد كه پلانێك ئاماده بكه‌ن كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پێشكه‌شی بكه‌ن، بۆ په‌ره‌پێدانی كاری بانكه‌كان، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانی گونجاوی سه‌رچاوه دارایی و مرۆیی و ته‌كنیكییه‌كان، گواستنه‌وه له كاری كاغه‌زه‌وه بۆ كاری ئۆتۆماتیكی، مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چالاكییه بانكییه‌كان، فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، په‌ره‌پێدانی دیدێكی گشتگیر بۆ بانكه‌كان له پێدانی ئاسانكاری قه‌رز، په‌ره‌پێدانی میكانیزمه‌كانی كاركردن، له‌وانه‌ش ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵكردن و چاودێری.
موحه‌مه‌د شیاع سوودانی دووپاتیكرده‌وه، به‌ڕێوبه‌رانی بانكه‌كان له ژێر ڕۆشنایی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه و بڕی ده‌ستكه‌وته‌كانیان، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای كاریان بۆ ده‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند، ئه‌و چاكسازییه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه حكوومه‌ت هه‌نگاوی بۆ گرتوه‌ته‌به‌ر و به‌ده‌ستیهێناوه، له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی بانكییه، بڕیاری بوێرانه ده‌دات له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌م چاكسازییه به شێوه‌یه‌ك كه هاوكار بێت بۆ باشتركردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی سیسته‌می گشتگیری بانكی له ڕێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌رنامه ئه‌لیكترۆنییه پێشكه‌وتوه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌میانه له سه‌رجه‌م مامه‌ڵه بانكیه‌كان كرا، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی گه‌شه‌پێدان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی (ئێرنست و یۆنگ)ه‌وه پێشكه‌ش كراوه سه‌باره‌ت به داڕشتنه‌وه‌ی بانكی ڕافده‌ین به شێوه‌یه‌ك كه گه‌شه‌پێدانی كاره‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات و دابینكردنی پاكێجێكی خزمه‌تگوزاری بانكی یه‌كگرتوو بۆ هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان به شێوه‌یه‌ك كه به‌راورد بكرێت به بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی بانكی كرد كه به‌دوای شاره‌زایی نێوده‌وڵه‌تیدا بگه‌ڕێن، به گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانی پسپۆڕ له كاری بانكی و داراییدا
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە