سەرۆکوەزیرانی قەتەر : ئەگەر هێرش بکرێتە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، سەرچاوە ئاوییەکانی ووڵاتانی کەندئاوی فارس ژەهراوی دەبن
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی قەتەر : ئەگەر هێرش بکرێتە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، سەرچاوە ئاوییەکانی ووڵاتانی کەندئاوی فارس ژەهراوی دەبن
محەممەد بن عەبدۆلڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر بە تاکەر کارلسۆن، پێشکەشکاری پێشووی فۆکس نیووزی ڕاگەیاند، مەترسی پیس بوونی ئەتۆمی بۆ سەر سەرچاوەکانی ئاو هەموو کەسێکی ناوچەکە دەگرێتەوە بە قەتەر و کوەیت و ئیماراتەوە.
ئەم ووتانەی ئەلسانی لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیدارەی ترامپ هەوڵی گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ خۆبەدەستەوەدانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ و هەڕەشەی کردەی سەربازی لە ئەگەری شکستی دانووستانەکان.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە